وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢ی تەمموزی ٢٠٢٦، تەقینەوەیەکی "تیرۆریستی" کافێیەکی لە شەقامی نەسر لە نزیک کۆشکی دادی دیمەشق کردە ئامانج.
بەگوێرەت ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی چێنراو بووە بە کێشی نزیکەی یەک کیلۆگرام کە بە کەرەستەی تیژ و کانزایی پڕکرابووەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە ٩ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانی ماددی بەر شوێنی ڕووداوەکە کەوتووە.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ناوچەکەیان گەمارۆ داوە، هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە دەکەن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیوەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، دەبێت هاووڵاتییان تەنیا پشت بە زانیارییە فەرمییەکانی وەزارەت ببەستن و گوێ بە دەنگۆکان نەدەن.