ڕاستەوخۆ

تەقینەوەیەک دیمەشقی هەژاند؛ ماکرۆن لە شوێنی ڕووداوەکە بووە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ سێشەممە، دوو تەقینەوە لە نزیک ئەو هۆتێلەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا شەوی تێدا بەڕێکردبوو لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا ڕوویاندا، لە ئەنجامدا ١٨ کەس بریندار بوون.

ئەم ڕووداوە بووە هۆی تێکدانی کەشی یەکەمین سەردانی فەرمیی سەرۆکی وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ سوریا دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد.

تەقینەوەکان کەمێک دوای ئەوە ڕوویاندا کە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ماکرۆن هۆتێلی (فۆڕ سیزنس)یان بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی بەجێهێشتبوو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەدشەرع، سەرۆکی کاتی سوریا. کۆشکی ئەلیزێ ڕایگەیاند کە سەرۆکی فەرەنسا دەنگی تەقینەوەکانی نەبیستووە و بەردەوام بووە لە بەرنامەی سەردانەکەی.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان پێشوەختە بۆمبەکانیان ناسیبووەوە و خەریکی پووچەڵکردنەوەیان بوون کاتێک تەقینەتەوە.

بۆمبەکان کە یەکێکیان لەناو ئۆتۆمبێلێک و ئەوی دیکەیان لەناو تەنەکەی خۆڵدا لە دەرەوەی پشتێنەی ئەمنیی هۆتێلەکە چێنرابوون، هیچ مەترسییەکیان لەسەر ژیانی سەرۆکی فەرەنسا دروست نەکردووە.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشە ڕانەگەیاندووە، بەڵام ڕێکخراوی داعش لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە قۆناغێکی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە حکومەتەکەی ئەلشەرع ڕاگەیاندووە.

 ئەمە لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردووش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە قاوەخانەیەکی دیمەشقدا ٩ کەس کوژران و ٢٠ی دیکەش بریندار بوون.

لە کۆتاییدا ماکرۆن ڕایگەیاند کە پاریس و دیمەشق لە داهاتوویەکی نزیکدا باڵیۆز لە نێوان یەکتردا دەگۆڕنەوە بۆ ئاساییکردنەوەی تەواوەتیی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.