بەرپرسەکەی حکومەتی ئێران ڕایگەیاندووە، ئێران بۆ کۆتایهاتنی جەنگ پێنج مەرجی هەیە و تا مسۆگەربوونی مەرجەکان بەردەوام دەبن لە شەڕ.
دەشڵێت، مەرجەکانی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بریتین لە "ڕاگرتنی دەستدرێژیی و تیرۆر، گەرەنتیکردنی دووبارەنەبوونەوەی جەنگ، قەرەبووی زیانەکان، ڕاگرتنی جەنگ لە هەموو بەرەکان و بەفەرمیی ناساندنی سەروەریی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاران بە هەموو ناوبژیوانانی ڕاگەیاندووە، ئاگربەست تەنیا لە کاتی قبووڵکردنی ئەم مەرجانەدا دەبێت و پێش ئەوە هیچ جۆرە دانوستانێک ئەنجام نادرێت".