ڕاستەوخۆ

تەرمی گەنجەکەی کەرکوک دۆزرایەوە

reset font size increase font size

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی محەمەد عوسمان دۆزرایەوە، کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە سنوری ناحیەی لەیلان لە کەرکوک، لە کاتی گەڕانەوەی لە کارکردن لافاو بردبووی.

بەگوێرەی زانیاریەکانی نوچە تیڤی، تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانە و پزیشکی دادی کەرکوک کراوە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

محەمەد عوسمان، ئەو گەنجەى سنورى پارێزگاى کەرکوک بوو پێشنیوەرۆى ڕۆژى 25ـى ئەم مانگە کاتێک دەیەوێت بە ماتۆڕەکەیەوە لە لافاو دەرباز ببێت لافاوەکە دەیبات، بۆ ماوەى سێ ڕۆژ هاوڵاتیانی کەرکوک و بەشێک لەو گەنجانەى شارەزاییان هەیە لە دۆزینەوەى تەرم لە ناو چەم و ڕووبارەکان بەدواى تەرمەکەیدا دەگەڕان.

محەمەد لەدایکبووی ساڵی 2000 بوو خێزاندار بووە و باوکی منداڵێک بووە.

ئەمساڵ تاوەکو ئێستا، سێ هاوڵاتی لە سنورى پارێزگاى کەرکوک بەهۆى لافاوەوە خنکاون.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.