ڕاستەوخۆ

تەرمی زیاتر له‌ ٥٠ ژنە خۆپیشاندەر لەناوه‌ندێكی پزیشكی دادی تاران ماوه‌ته‌وه‌

reset font size increase font size

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی کۆمەڵەی خوێندکارانی زانستی کۆمەڵناسی زانکۆی "تەربییەت مودەڕیس له‌ ئێران لانیكه‌م 50 ژنه‌ خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌سیجه‌وه‌ كوژراون و ته‌رمه‌كانیان له‌ ناوه‌ندێكی پزیشكی له‌ تاران ماوه‌ته‌وه‌.

 

بەگوێرەی راپۆرتەکە، تەرمی زیاتر لە ٥٠ ژنە خۆپیشاندەر لە ناوەندی پزیشکی دادوەری کەهریزەک له‌ تاران ماونه‌تەوە و هێشتا رێگەنەدراوە ناسنامەکانیان ئاشکرا بکرێت.

باسله‌وه‌شكراوه‌، کاتێک کەسوکاری کەسانی ونبوو بۆ زانینی سۆراغی ئازیزانیان سەردانی پزیشکی دادوەرییان کردووە هێزەکانی رژێم پرسیاران کردووە کە ئایا ئەو کەسەی وونبووە یان گیانی لەدەستداوە؟، لە خۆپیشاندانەکاندا بەشداریکردووە یاخود نا؟.

هەروەها ئاماژه‌ بەوەشکراوه‌ ئەو کەسانەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە راستەوخۆ تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی داد کراوە، بەڵام بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان پێویستە کەسوکاریان سەردانی بنکەی پۆلیس بکەن بۆ داواکردنی بەڵگەنامەکانیان.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە دەربارەی ژمارەی کوشتنی ژنان لە خۆپیشاندانەکاندا راست نین، چونکە رێژەیەکی زۆر لە تەرمی خۆپیشاندەران لەناوەندەکانی پزیشکی داد ماوەتەوە کە هێشتا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.