تۆم باراك، باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی ئیبراهیمی ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و تاكه وه‌ڵامیشه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه.
تۆم باراك، باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا و نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ بۆ كاروباری سوریا، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا لە تورکیا گوتی، پێویستە سنورێك بۆ جه‌نگه‌كانی ناوچه‌كه دابنرێت، ڕێككه‌وتنی ئیبراهیمیش ده‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه بكات ئاماژەی بەوەشکرد، سوریاش له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئیبراهیمیدایه.
گوتیشی، ده‌بێت كار له‌سه‌ر نزیككردنه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه بكرێت، له ئێستاشدا ناتوانرێت كێشه‌ی وڵاتانی دیكه بگوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه.
باراك باسی لهوەشکرد، توركیا یه‌كێكه له وڵاته به‌هێزه‌كانی ناتۆ و پێویسته ئیسرائیل له‌گه‌ڵ توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه خۆی ڕێكبخاته‌وه.
له باره‌ی دۆخی لوبنانیشه‌وه جەختیکردەوە، ئاگربه‌ست چاره‌سه‌ر نییه بۆ لوبنان و ده‌بێت ڕێككه‌وتن بكرێت.