تۆمارکردنی ناوی منداڵ لە پسووڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا لە هەولێر و سلێمانیش کارا دەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، وەزارەتی بازرگانیی عێراق، دەستپێکردنەوەی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی گرنگی پەیوەست بە کارتی بەشەخۆراکی لە سەرجەم لقەکانی ڕاگەیاند، کە دیارترینیان سڕینەوەی ناوی مردووان و ڕاگرتنی بەشەخۆراکە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، "بەگوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، هەفتانە لە دوو پارێزگادا خزمەتگوزاریی تۆمارکردنی ناوی منداڵ دەکرێتەوە، ئێستا لە شەش پارێزگای عێراق کارایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لە هەولێر و سلێمانیش کارا دەکرێت.
پرۆسەی زیادکردنی ناوی منداڵان ئەوانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە خوار 12 ساڵەوەیە، ئێستا لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە ئەو خزمەتگوزارییە کارایە.