ڕاستەوخۆ

تڕەمپ: به‌رپرسانی ئێران خوازیاری ڕێككه‌وتنن به‌ڵام ناوێرن ئاشكرای بكه‌ن

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، به‌رپرسانی ئێران خوازیاری ڕێككه‌وتنن به‌ڵام ناوێرن ئاشكرای بكه‌ن، بۆ ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی تارانیش بە چەکی ئەتۆمی، دەبوو ئەم شێرپەنجەیە بنه‌بڕ بکرێت.

دۆناڵد تڕەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ ئێواره‌خوانێك كه‌ بۆ ئه‌ندامانی كۆماری له‌ كۆنگرێس ڕێكخرابوو ڕایگه‌یاند، بەرپرسانی ئێران خوازیاری ڕێککەوتنن لەگەڵ واشنتن، بەڵام دەترسن ئەم بابەتە ڕابگەیەنن، چونکە وەک ئەو دەڵێت، پێیان وایە ئەگەر بڵاوی بکەنەوە لەلایەن کەسانی خۆیانەوە یان ئێمه‌وه‌ بکوژرێن.

سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی دۆخی نێوخۆیی ئێران و پرسی جێگرتنەوەی ڕێبەری ئێران ئاشکرایکرد، هیچ کەسێک ئامادە نییە ئەو پۆستە وەربگرێت، "بە ئاشکرا دەڵێن کە ئەو پۆستەمان ناوێت، کاتێک پێیان دەڵێین دەمانەوێ تۆ ببیتە رێبەری داهاتوو، دەڵێن سپاس نامانەوێت".

لە کۆتایی قسەکانیدا، تڕەمپ باسی لە گرنگیی ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو و کوشتنی قاسم سولەیمانی کرد، کە بوونەتەهۆی تێکشکاندنی توانای ئەتۆمیی ئێران و ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئێستای ئەمریکا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.