توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ڕێکخراوی Wellcome Trust لە کامبریج، توێژینەوەیەکیان لەسەر 13 جۆری شێرپەنجەی پشیلە کردووە و نزیکەی ههزار پشیلەیان بە نمونە وەرگرتووە و دهڵێن رهنگه پشیله هۆكاری چارهسهری شێرپهنجه بێت.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، ئەو جینانەی کە دەبنە هۆی شێرپەنجە لە پشیلەدا هاوشێوەی ئەو جینانەیە کە لە مرۆڤدا دەبنە هۆکاری شێرپەنجە.
توێژینەوەکە دوو جۆرە ڕێڕەوی بایۆلۆجی هاوبەشیان لە گەشەکردن و بڵاوبوونەوەی وەرەمە شێرپەنجەییەکان لە مرۆڤ و پشیلەدا دۆزیوەتەوە.
زانایان دەڵێن، پشیلە دەتوانێت کلیلی تێگەیشتن لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بێت، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک، کە پشیلە زیاتر تووشی ئەم جۆرە شێرپەنجەیە دەبێت بهراورد به مرۆڤ، ئەمەش ڕێگە بە زاناکان دەدات دەستیان بگات بە نمونەیەک کە دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری نوێی نەخۆشییەکە.
توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، هۆکارە ژینگەییانەییەکان بەشدارن لە دروستبوونی هەندێک جۆری شێرپەنجەدا، بەو پێیەی پشیلەکانیش لە ژینگەیەکی هاوشێوەی ئێمەی مرۆڤدا دەژین، بۆیە بەرکەوتەی هۆکاری ژینگەیی هاوشێوە دەبن.
پرۆفیسۆر جۆفری وود، لە کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری ئۆنتاریۆ لە کەنەدا دەڵێت: "ئەم توێژینەوەیە دەرگا بەڕووی ڕێگای نوێدا دەکاتەوە بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی شێرپەنجە.