ڕاستەوخۆ

تونجەر باکرهان: کار دەکەین بۆ وڵاتێک کە تێیدا هیچ دایکێک لە منداڵەکەی دانەبڕێت

reset font size increase font size

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، بەبۆنەی ڕۆژی دایکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر پێویستیی هاتنەدی ئاشتییەکی سەرتاسەری کردەوە.

باکرهان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سیاسیی ئەوان کۆتاییهێنانە بەو ئازارانەی ساڵانێکە بەرۆکی دایکانی گرتووە.

باکرهان دەڵێت: "لەم ڕۆژەدا، جارێکی دیکە جەخت لە ئاشتی دەکەینەوە  هیوادارم ئەم ڕۆژە پیرۆز بێت لە هەموو دایکان؛ بە هیوای وڵاتێک کە تێیدا هیچ دایکێک لە منداڵەکەی دانەبڕێت و ئومێد تێیدا گەشە بکات نەک ئازار."

هەروەها وتیشی: "پێکەوە سبەینێیەک بونیاد دەنێین کە تێیدا ئاشتی چەند بەرانبەردەبێت، نەک فرمێسکی چاو."

پەیامەکەی باکرهان لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ شاندێکی "دایکانی ئاشتی" کۆبووەوە و وێنەی خۆی لەگەڵیاندا بڵاوکردەوە.

دایکانی ئاشتی کە بزوتنەوەیەکی مەدەنیین و لە دایکی ئەو کەسانە پێکهاتوون کە لە ململانێ سیاسی و سەربازییەکانی تورکیادا زیانیان بەرکەوتووە، لە سەردانەکەیاندا بۆ بارەگای دەم پارتی داوایان کردبوو کە هەوڵەکان بۆ چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد چڕتر بکرێنەوە.

ئەوان بە سەرپۆشە سپییەکانیانەوە دەناسرێنەوە، سیمبولی کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیانن.

باکرهان لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵیاندا، بەڵێنی دابوو کە دەنگی ئەوان بگەیێنێتە پەرلەمان و ناوەندە سیاسییەکان بۆ ئەوەی چیتر هیچ دایکێک لە چاوەڕوانی و خەمدا نەمێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.