ڕاستەوخۆ

تولای حاتیمۆغولاری: پەکەکە دەیەوێت مافی بەشداریی سیاسیی دیمۆکراتیک بەکاربهێنێت

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕەخنە لە دەستگیرکردنی چالاکوانان دەگرێت و داوای ئامادەکردنی زەمینەی یاسایی بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسی لە تورکیا دەکات.

تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیمۆکراسیی گەلان  (دەم پارتی)، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، تیشکی خستە سەر هەڵمەتە نوێیەکانی دەستگیرکردن و دۆخی سیاسیی ئەو وڵاتە.

ناوبراو نیگەرانیی خۆی بەرانبەر ئەو پەلامارە دەربڕی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ئۆزگور گەلەکەک و یەنی دیمۆکراسی و ڕێکخراوە چەپەکان ئەنجامدران و گوتی، "قبوڵکردنی بەردەوامیی ئەم دەستگیرکردنانە مەحاڵە و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ سروشتی ئەم قۆناغەدا ناگونجێت."

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان کرد و گوتی، "پەکەکە ڕایگەیاندووە کۆتایی بە خەباتی چەکداریی هێناوە و دەیەوێت مافی خۆی بۆ سیاسەتی دیمۆکراتیک بەکاربهێنێت؛ ئەوانەی پێشتر دەیانگوت با چەک دابنێن و وەرنە ناو سیاسەت، بۆچی ئێستا بنەمای یاسایی بۆ ئەمە ناڕەخسێنن؟".

گوتیشی، پێویستە دەوڵەت لەم ساتە مێژووییەدا بەرپرسیارێتی هەڵگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.