وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، هەبوونی سەربازی ئەمریکی لە بنکەی ئینجەرلیک بەو واتایە نایەت کە بنکەکە هی ئەمریکا بێت.
لە میانی کۆبونەوەی هەفتانەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، زەکی ئاکتورک گوتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ڕاستە سەربازی ئەمریکی لە بنكهی ئینجهرلیكن، بەڵام هاوکات هێزە سەربازییەکانی "ئسپانیا، قەتەر، پۆڵۆنیا و تورکیا" لەو بنکەیەدا ئامادەن و ئەرکی سەربازیی خۆیان پێکدەهێنن.
گوتیشی، بنکەکە هی تورکیایە و هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئەو بنکەیە وەک پێشێلکردنی سەروەریی تورکیا سەیردەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئهوهش كرد، سیستمی بەرگریی "S 400"ـی ڕوسی، باشترین سیستمە لە ئێستادا و خاکی تورکیا لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێکی موشەکیی و بالیستی دەپارێزێت.
دەشڵێت، باکوری قوبرس پێگەیەکی ستراتیژییه بۆ تورکیا و ئەوان دژی هەر جۆرە هێرشکن لەو ناوچەیەدا و ئامادەیی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک دەربڕیوە.