ڕاستەوخۆ

ترەمپ: گەرووی هورمز پاکدەکەینەوە بۆ ئەو وڵاتانەی خۆیان ئازایەتیی ئەوەیان نییە

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، دەستیان بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز کردووە وەک چاکەیک بۆ ئەو وڵاتانەی خۆیان توانای کردنەوەیان نییە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نوسوویەتی، دەستیان بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز کردووە وەک چاکەیەک بۆ وڵاتانی جیهان، لەوانە چین، ژاپۆن، کۆریای باشور، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و چەندین وڵاتی دیکە، کە خۆیان ئازایەتی و بوێریان نییە بۆ ئەوەی خۆیان هەڵسن بە پاککردنەوە و کردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران هێزی دەریایی و ئاسمانیی کۆتایی هاتووە و سیتسمی بەرگریی و ڕادارەکانیان توانای کارکردنی نەماوە، کارگەی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان و موشەک و درۆنەکانیان تاڕادەیەکی زۆر لەناوچوون، هەروەها 28 کەشتی مینڕێژکراوی ئێرانیان لەناوبردووە.

ترەمپ لە بەشێکی پەیامەکەیدا سوپاسی خوای کردووە و گوتوویەتی، "لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە سەرکردە کۆنەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا نەماون و ئێران دەدۆڕێت".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.