دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، باشتروایە سەرکردەی داهاتووی ئێران کەسایەتییەکی ناوخۆیی و جەماوەریی بێت.
دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامهنووسیدا گوتیشی، هەندێک کەس دهیانهوێت سەرۆکایەتی داهاتووی ئێران بکەن، بەڵام ئێمە زۆر بیرمان لە ڕەزا پەهلەوی نەکردووەتەوە، ئهو کەسێکی باشە، بەڵام بۆ سەرۆکایەتی وڵات گونجاو نییە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە ترەمپ بە گومانەوە قسە لەسەر ڕەزا پەهلەوی دەکات، پیشتر و لە مانگی ڕابردوودا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتبوو، "ڕەزا پەهلەوی پێدەچێت کەسێکی زۆر باش بێت، بەڵام نازانم چۆن لە ناوخۆدا کار دەکات، نازانم وڵاتەکەی سەرکردایەتییەکەی قبوڵ دەکات یان نا، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر قبوڵی بکەن، ئەوە بۆ من قبوڵکراو دەبێت".