ڕاستەوخۆ

ترەمپ پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەڵمانیا دەکشێنێتەوە

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ژمارەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەڵمانیا کەمدەکاتەوە و پلانی ئەوەشی هەیە پێنج هەزار سەرباز لەو وڵاتە بکشێنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەمووسیدا ڕایگەیاند، بەگوێرەی پلانی پێنتاگۆن بڕیارە لە ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێکدا زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی ئەمریکا لە ئەڵمانیا بکشێنێتەوە. جەختی لەوەش کردووەتەوە، بوونی ئەم سەربازانە لەڕووی ئەندازیاری ئەمنی و ئابوریی ئەڵمانیاوە زۆر گرنگە.

هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانەی ترەمپ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چاوەڕیی هەنگاوێکی وەها بووە لەلایەن ئەمریکاوە و پێویستە وڵاتانی ئەوروپا لە هەماهەنگی زیاتری ئەمنی و پاراستندا بن.

ئەم هەنگاوەی ترەمپ دوای ئەوەدێت سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە جەنگی ئێران کردبوو و ڕایگەیاندبوو بە هیچ شێوەیەک لە جەنگی دژ بە ئێراندا بەشدار نابن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.