ڕاستەوخۆ

ترەمپ هەڕەشەی وەڵامدانەوەی سەربازی لە ئێران دەکات

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی ئاگاداریان کردووەتەوە کە ئێران هێلیکۆپتەرێکی هێرشبەری جۆری (ئاپاچی) ئەمریکی لە نێو ئاوەکانی گەروی هورمز خستووەتەخوارەوە، ڕاشیگەیاند کە پێویستە ئەمریکا وەڵامی ئەم هێرشە بداتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترەس سۆشیاڵ" نوسیویەتی"ئێستا لەلایەن سوپا مەزنەکەمانەوە زانیاریم پێگەیشت کە شەوی ڕابردوو ئێرانییەکان یەکێک لە هێلیکۆپتەرە زۆر پێشکەوتووەکانی جۆری ئاپاچی ئێمەیان خستووەتەخوارەوە، لە کاتێکدا لەسەر گەروی هورمز لە حاڵەتی گەشت لێداندا بووە."

سەبارەت بە چارەنوسی تیمی فڕۆکەوانیی هێلیکۆپتەرەکە، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە دوو فڕۆکەوان لە نێو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون، بەڵام هەردووکیان سەلامەتن و هیچ بریندارییەکیان نییە.

 لەگەڵ ئەوەشدا ترەمپ جەختی کردووەتەوە کە " ئەمریکا ناچارە، بەپێی پێویستی، وەڵامی ئەم هێرشە بداتەوە."

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەلەمێکی بێفڕۆکەوانی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا توانیویەتی هەردوو فڕۆکەوانەکە لە ئاوەکانی نزیک کەناراوەکانی عومان ڕزگار بکات.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە ناوچەکە گەیشتوونەتە لووتکە، و ئەمەش یەکەم حاڵەتی تێکشکانی هێلیکۆپتەری جۆری ئاپاچی ئەمریکییە لەوەتەی دەستپێکردنی ململانێ سەربازییەکانی نێوان هەردوولا لە ناوچەکەدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.