دوابەدوای چڕبوونەوەی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و تێکچوونی ئاگربەستەکەی مانگی نیسان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترەس سۆشیاڵ"ەوە پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پێویستە ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ شەڕ ڕابگرن."
ئەم پەیامە توند و کورتەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە ئیسرائیل، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل دژی حیزبوڵڵا لە لوبنان.
لە بەرانبەریشدا سوپای ئیسرائیل چەندین پێگەی سەربازیی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژاوای ئێران بۆردومان کرد.