دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە دوایین لێدوانیدا لە بارەی شەڕی هاوبەشی وڵاتەکەی و ئیسرائیل دژی ئێران ڕایگەیاند، تاران بە کردەیی گەیشتووەتە کۆتایی ڕێگەکە و هێزە ئاسمانی و دەریاییەکانی لەناوچوون.
سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ئەمریکا توانای هەیە ئاستی هێرشەکان بە شێوەیەک بەرز بکاتەوە، کە ئاوەدانکردنەوەی ئێران بۆ داهاتوو نزیک بێت لە مەحاڵ. گوتیشی "هێزهكانمان بە وردیی چاودێری شانە نوستووەکانی تیرۆری سەر بە ئێران دەکەن و شوێنی هەموو ئەو شانانە دهزانین".
دۆناڵد ترهمپ، ئاشكراشی كرد، تهنها سێ کاتژمێری خایاند تا هێزی ئاسمانیی ئێران بەتەواوی لەناو ببەین.
گوتیشی، ئێستا ئەوان نە ڕاداریان ماوە و نە سیستمی بەرگریی ئاسمانی و 90٪ موشەکەکان و 85٪ی درۆنەکانیان لەناوچوون.
هیواشی خواست، لە داهاتوودا کەسانێک لە ئێران بێنە سەر دەسەڵات، کە خەمی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان بێت، نەک دروستکردنی کێشە و ئاڵۆزی.