ڕاستەوخۆ

ترەمپ: ئێران پابەندی ئاگربەست نەبێت هێرشی گەورەتر دەست پێدەکەینەوە

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، جەخت لە مانەوەی هێزەکانیان لە دەوورووبەری ئێران دەکاتەوە و دەڵێت، سوپاکەیان خەریکی پشووە و ئەگەر ئێران پابەندی ئاگربەست نەبێت، هێرشی گەورەتر دەست پێدەکەنەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 9ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ نوسیوویەتی، ئەگەرەکانی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بە دوور ناوبردووە. بەڵام هۆشداریی ‌داوە، ئەگەر ئەو وڵاتە بە هەر هۆکارێک بە تەواوی پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبێت، ئەوە هێرشی بەهێزتر و گەورەتر و بەهێزتر لەوەی پێشتر دەست پێدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو کەشتییەکان، فڕۆکە و کارمەندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تەقەمەنی و چەک و پێداویستییەکان، لە دەوروبەری خاکی ئێران دەمێننەوە. دەشڵێت، ئەم هێزانە لەوێ دەبن تا ئەو کاتەی "ڕێککەوتنە ڕاستەقینەکە" کە پێی گەیشتوون بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت و پابەندبوونی پێوە دەکرێت".

گوتووشیەتی، "سەرەڕایی هەموو ئەو لێدوانە ساختانەی کە دەبیسترێن، لە مێژە ڕێککەوتن کراوە". جەختیشی لەسەر دوو مەرجی سەرەکیی کردووەتەوە، ئەوانیش "کراوەیی و سەلامەتی گەرووی هورمز و دەستنەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی.

دەشڵێت، لە ئێستادا سوپاکەیان لە حاڵەتی بەهێزکردن و پشوودایە، بۆ سەرکەوتنی داهاتوو ئامادە دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.