دۆناڵد تره‌مپ، هۆشداریی ده‌داته ئێرانییه‌كان و ده‌ڵێت، به‌و مه‌رجه گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ین، چه‌كی ئه‌تۆمیان نه‌بێت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پلاتفۆڕمی ترووس سۆشیال نوسیوویەتی، ئه‌گه‌ر له گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان به‌ره‌وپێشچوون به‌دیهات له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران كۆده‌بێته‌وه، هیواشی خواست له‌م قۆناغه‌دا كه گفتوگۆ هه‌یه، هیچ لایه‌ك فرتوفێڵ نه‌كات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌م قۆناغه‌دا ئێرانییه‌كان كه‌سانی گونجاو نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆ و دانوستان، ئه‌وان به‌و مه‌رجه دانوستان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه چه‌كی ئه‌تۆمیان نه‌بێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شیان ناگۆڕێت.
دەشڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان نكۆڵی له ئاماده‌بوونیان ده‌كه‌ن له پاكستان بۆ گه‌ڕی دووه‌می دانوستان، به‌ڵام پێشوه‌خت له‌گه‌ڵیان ڕێكکه‌وتوون له‌وباره‌یه‌وه.
هەروەها هۆشدارییدا ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان ئاماده‌ی گه‌ڕی دووهه‌می گفتوگۆکان نه‌بن له ئیسلام ئاباد، ئه‌وا جه‌نگ ده‌ستپێده‌كاته‌وه و به توندی لێیان ده‌ده‌ن.
دەشڵێت، ئیسرائیل کاریگەریی بۆ جەنگی ئێران لەسەری نەبووە، دەشڵێت: میدیاکان باس لە بەدەستهێنانی دەستکەوتە گەورەکانمان ناکەن لە جەنگەکەدا.
هاوکات، تره‌مپ بە ئاژانسی بلومبێرگی گوتووە، تاوەکو ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان واژۆ نه‌كه‌ن، گه‌رووی هورمز ناکرێتەوە.