ڕاستەوخۆ

ترەمپ: ئێران دەگەڕێنینەوە بۆ چاخی بەردین

reset font size increase font size

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا زۆر بە خراپی لە ئێران دەدەن و وڵاتەکە دەگەڕێننەوە بۆ چاخی بەردین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، ئێستا ئێران هیچ هێزێکی چەکداری و ئاسمانی نەماوە، سوپای پاسدارانیش بە تەواوەتی لەناوچووە، سەرجەم سەکۆکانی هەڵدانی موشەکیان خاپورکراون.

گوتیشی، ئێران سپۆنسەری یەکەمی تیرۆره‌ لە جیهان و لە ئێستادا ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی ئارام هەیە و مەترسییە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆتاییان پێهاتووە و خەریکە سەرجەم ئامانجەکانیان بەدیدێت.

دەشڵێت، لە ئیدارەی یەکەمی سەرۆککۆماری خۆیدا قاسم سولەیمانی کوشتووە و ڕێککەوتنەکەی حکومەتی ئۆبامای لەگەڵ ئێرانییەکان هەڵوەشاندووەتەوە.

ترەمپ دەشڵێت، ئەو وڵاتانەی کارییان لە گەرووی هورمزدا هەیە پێویستە سوپاسی ئەمریکا بکەن، چونکە هیچ هەناسەیەکی بۆ ئێران نەهێشتووەتەوە، هاوکات سوپاسی بەحرەین، کوەیت، سعودیە و قەتەر دەکات کە هاوکاریی هێزەکانیان دەکەن و بەڵێنی داوە ناهێڵێت زیان بەر وڵاتەکانیان بکەوێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.