دۆناڵد ترەمپ سهرۆكی ئهمریكا لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری ئەتلەنتیک رایگهیاند، سەرکردەکانی ئێران، داوای گفتوگۆیان کردووە و منیش ڕەزامەندییم داوە، بەڵام ناتوانم بڵێم کەی دەست بە دانوستانەکان دەکەینەوە.
ترەمپ گوتوشیهتی، بۆ ئەوەی هەر گفتوگۆیهك لەگەڵ ئێرانییەکان بەرهەمدار بێت، پێویستە ئەوەی کرداریی و ئاسانە، پێشکەشی بکەن.
باسی لهوهش كردووه، لەبارەی دۆخی ناوخۆیی ئێران و ئەگەری ڕاپەڕینی خهڵك لە دژی ڕژێمی وڵاتەکەیان، چاوەڕوانی ڕوداوەکانە و لە کاتی خۆیدا قسهی دەبێت.