ڕاستەوخۆ

ترەمپ: ئامانجمان لە جەنگ دژی ئێران، ڕێگریکردن بوو لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن بی سی)، جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی واشنتن سوورە لەسەر ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ڕێگەش نادرێت بە هیچ شێوەیەک دەستی بکەوێت.


سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکییان لەو جەنگەی دژی ئێران ئەنجامیاندا، داماڵینی ئەو وڵاتە بووە لە توانا ئەتۆمییەکانی، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە جەنگەکە بۆ ماوەی چوار هەفتە درێژەی کێشا و شێوازێکی جیاوازی لە جەنگە سەرەتاییەکان هەبووە.


لەبارەی گەمارۆ دەریاییەکانەوە، ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕێوشوێنی زۆر توندیان لە گەرووی هورمز گرتەبەر و گەمارۆیەکی کاریگەریان لەسەر ئەو ڕێڕەوە نێودەوڵەتییە دانا، بەشێوەیەک هیچ کەشتییەکی بازرگانی نەیتوانی گەمارۆکەی سوپای ئەمریکا بشکێنێت و دزە بکات.


سەبارەت بە چارەنووسی ئەو پارانەی ئێرانیش کە بڕیارە ئازاد بکرێن، ترەمپ ڕایگەیاند ئەو پارانە تەنیا بۆ کڕینی خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکان بەکاردێن و نابێت لە توانا سەربازییەکان یان بنیاتنانەوەی هێزە جەنگییەکانی ئێران خەرج بکرێن.

لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئێرانییەکان پێویستیان بە خۆراکە و ئێمەش لە ڕێگەی جووتیارانی ئەمریکییەوە هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.