دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عه‌لی زه‌یدی، دووپاتكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، كه‌سێكی به‌هێزه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 1ـی ئایاری 2026، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كه‌سێكی به‌هێزه و به ته‌واوه‌تیی پشتیوانیی ده‌كه‌ن.
گوتیشی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق كردووه و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌ودایه و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست.
پێشتریش نوسینگه‌ی عه‌لی زه‌یدی، بڵاویكردبووه‌وه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دۆناڵد تره‌مپ پشتیوانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراوی كردووه و پێی گوتووه، سه‌ردانی بكات له واشنتن.
ڕۆژی 26ـی نیسانی ئه‌مساڵ، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له‌سه‌ر كاندیدكردنی عه‌لی زه‌یدی، بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق ڕێككه‌وتن و دواتر له لایه‌ن سهرۆككۆمارهوه ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.