دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ گورزی زۆر كاریگه‌ر و به‌هێزتر له ئێران ده‌ده‌ین و تێكیان ده‌شكێنین.
دۆناڵد تره‌مپ له په‌یامێكیدا له تروس سۆشیال ده‌ڵێت، ئه‌مریكا و ئیسرائیل گورزی زۆر توند و كارییگهریان له ئێران وه‌شاندووه و لاوازییان كردووه، بۆیه داوای لێبوردنی له وڵاتانی دراوسێی كرد و بهڵێنیدا چیتر هێرش نه‌كاته سه‌ریان.
ده‌شڵێت، چیتر ئێران ئه‌و هێزه‌ی پێشووی نییه و ناتوانێت چی بوێت بیكات، به‌ڵكو ئێستا له دوای هێرشه‌كانی ئه‌وانه‌وه، یه‌كه‌مجاره ئێران دۆڕاوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران خۆیان راده‌ست نه‌كه‌ن، ئه‌وا به سه‌ختی و به توندیی لێیان ده‌ده‌ن تا تێكیان ده‌شكێنن.