دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت، ئیسرائیل پابه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا داوای لێ ده‌كات، توانیوێتی ڕێگرییش بكات له هێرشی به‌رفراوانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان.
سەرۆکی ئەمریکا بە ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی گوتووە، ڕێگرییم له سوپای ئیسرائیل كرد، هێرشی به‌رفراوان بكاتە سه‌ر لوبنان و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان فراوان بكه‌ن.
ده‌شلێت، دڵنیام ئیسرائیل پابه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای لێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێ و بارگرژییه‌كان ته‌شه‌نه نه‌سێنن.
له باره‌ی جه‌نگیش له‌گه‌ڵ ئێران، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه له‌و جه‌نگه‌دا، ئه‌و گهمارۆیهشی سوپای ئه‌مریكا خستیه سه‌ر به‌نده‌ر و كه‌ناراوه‌كانی ئێران كاریگه‌ریی هه‌بووه و كاری خۆی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یاداشتی لێكتێگهیتشن واژۆ بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕەکە له زاری گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه ئەوەشی خستووەتەڕوو، داواكاریی ئێران له باره‌ی لوبنان و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی له نێوان ئه‌مریكا و ئێران دواخستووه، كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت.