ڕاستەوخۆ

تایمزی بەریتانی: موجتەبا خامنەیی لە نەخۆشخانەیەکی شاری قوم چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی قوم چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ڕۆژنامه‌كه‌، زانیارییه‌كانی له‌ دیبلۆماتكارێكی باڵای ئێرانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ و ده‌ڵێت، ته‌نانه‌ت موجته‌با لە حاڵەتی بێهۆشیدایە.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستی موجتەبا خامنەیی، دەسەڵاتی بڕیاردان و پرۆسەی بەڕێوەبردنی وڵات، لەدەست بەرپرسانی ئەمنی ئێراندایە.

دەشڵێت، هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو تەرمی عەلی خامنەیی ڕێبەری کوژراوی ئێران لە شاری قوم بەخاک بسپێردرێت، بەڵام بەهۆی جەنگ و دۆخی ئەمنی وڵاتەکە، هێشتا کاتی مەراسیمەکە دیاری نەکراوە.

زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی له‌ كاتێكدایه‌، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دۆخی ڕێبەری نوێی ئێران جێگیرە و دەرنەکەوتنی تەنها پەیوەندی بە بارودۆخی ئەمنی وڵاتەکەوە هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.