دادگای عێراقی سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بۆ تاوانبارانی دزی سه‌ده ده‌ركرد كه تاوانبارن به دزینی سامانی گشتیی و بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، دادگای تاوانه‌كان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی سزای هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی كۆمپانیای ئه‌نسارو رایه و میزانی ده‌ركردووه كه تاوانبارن به دزینی سامانی گشتیی و سپارده‌ی باج و بردنه ده‌ره‌وه‌ی بۆ كڕینی موڵك و ماڵ و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ده‌شڵێت، سزاكان به‌پێی ماده‌ی 36 له یاسای رووبه‌ڕووبونه‌وه و قه‌ده‌غه‌كردنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پشتیوانیكردنی تیرۆر ژماره 39ی ساڵی 2015 له‌یاسای سزادانی عێراقی دژی تاوانباران ده‌ركراوه.
پێشتریش دادگای عێراقی سزای 6 ساڵ زیندانیكردنی بۆ رائید جوحی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ده‌ركردبوو، هه‌یسه‌م جبوری په‌رله‌مانتاری خولی پێشووش به 3 ساڵ سزا درابوو.
دۆسیه‌ی دزی سه‌ده، وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تاوان و كاره نا یاساییه‌كانی مێژووی دارایی عێراق داده‌نرێت، له‌و دۆسیه‌دا پێنج كۆمپانیا له نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022 ، سێ تریلیۆن و 700 ملیار دیناری عێراقی كه نزیكه‌ی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ده‌كات، به فرتوفێڵ و له رێگه‌ی سه‌دان چه‌كی بانكیی ساخته‌وه برده ده‌ره‌وه‌ی عێراق.