ڕاستەوخۆ

بە هۆی ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی ئامەدسپۆر 10 کەس دەستبەسەرکران

بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە ئیستەنبوڵ، لانیکەم دە لایەنگری یانەی ئامەدسپۆریان دەستبەسەر کرد، گروپی لایەنگرانی "باریکاد" بە توندی سەرکۆنەی ئەم هەنگاوەیان کرد.

reset font size increase font size

هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە ئیستەنبوڵ، لانیکەم دە لایەنگری یانەی ئامەدسپۆریان لە ناوچەی ئەڤجەلاریان دەستبەسەر کرد. ئەم دەستبەسەرکردنانە لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا و لە ڕێگەی هەڵکوتانە سەر ماڵان ئەنجام دراون.

بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی باکوری کوردستان، هۆکاری ئەم ڕێکارە ئەمنییانە بۆ تێکهەڵچوونێک دەگەڕێتەوە، لە کاتی ئاهەنگەکانی پاڵەوانێتیی یانەکەدا لەو ناوچەیە ڕوویداوە.

بڕیارە دەستبەسەرکراوەکان ڕەوانەی دادگە بکرێن.

هاوکات، گروپی لایەنگرانی "باریکاد" بە توندی سەرکۆنەی ئەم هەنگاوەیان کرد و ڕایانگەیاند، دەستبەسەرکراوەکان لە بنکەکانی پۆلیس ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجە بوونەتەوە.

گروپەکە جەختیان کردەوەتەوە، "ئەم گوشارانە ساردیان ناکاتەوە لە پشتگیریکردنی یانەکەیان و دووپاتیان کردەوە کە سەر دانانەوێنن".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.