به تۆمهتی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 20 كهس دەستیگیركران.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری گشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 20 کەس دەرچووە کە تۆمەتەکەیان سیخوڕیکردن بووە بۆ ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم 20 کەسە لە شێوەی تۆڕێکی سیخوڕیدا کارییان کردووە و زانیارییان لەسەر هەواڵ و پێگەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران درکاندووە.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ڕژێمی ئەو وڵاتەش دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی به كۆمهڵ و سەرکوتکردنی ئەو کەسانە كردووه كه وەک دژی حكومهت و سیخوڕ بەناویان دەبات.