بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دهدات لهوهی خۆراکی پێویست لە هەموو کۆگاکاندا هەیە، تەنانەت ئەگەر دەروازەکانیش دابخرێت، داوا له هاووڵاتیان دهكات نهترسن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی مەترسیی لەسەر کەمبوونەوەی خۆراک رایگەیاند، ئێستا بەردەوامین لە دابەشکردنی یەکەم بەشە خۆراک، هاوکات زیاتر لە بەشی دوو مانگیش لەو بەشە خۆراکەی دابەش دەکرێت لەناو کۆگاکان هەیە، وەک (نیسک، لەتکەنۆک، شەکر، دۆشاوی تەماتە) لە کۆگاکان هەڵگیراوە، بەردەوامیش بەشەخۆراکمان لە بەغدادوە بۆ دێت.
لەبارەی ئەگەری داخستنی دەروازە سنوورەییەکان لەگەڵ ئێران گوتی، ئەگەر لە سنوورەکانیشەوە خۆراک نەیەت، لە کۆگاکانی کەرتی تایبەتدا بەشی شەش مانگ خۆراک بەردەستە، بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر کوردستان نییە.
گوتیشی، ئێستا بەهۆی رەمەزانەوە خواست لەسەر هەندێک مادە بەرزبووەتەوە، بەڵام بە گشتیی دۆخی بازاڕ سەقامگیرە و لیژنەکانمان بەردەوام چاودێری نرخەکان و رێگری لە بەرزبوونەوەیان دەکەن.