ڕاستەوخۆ

بەهۆی کێشەکەی کۆرمۆرەوە؛ مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر و سلێمانی دەکەونەوە کار

reset font size increase font size

بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی بە بڕی 2500 مێگاوات کە بەهۆی گرفتێکی ئەمنییەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر دروستبووە، مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر و سلێمانی دەکەونەوە کار و نرخ و رێنمایی نوێ بۆ کارکردنیان دیاریکرا.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا لە تێکچوونی دۆخی کارەبای نیشتمانی بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان، ئەمەش وایکرد لایەنە پەیوەندیدارەکان پەنا بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان ببەنەوە.

سلێمانی؛ کارپێکردنی 45 رۆژە و ناڕەزایەتی لە نرخەکە

ماوەی کارکردن: لەسەر بڕیاری قایمقامییەتی سلێمانی و نوێنەرانی مۆلیدە ئەهلییەکان، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 45 رۆژ مۆلیدەکان لە کاتی بڕانی کارەبای نیشتمانیدا کار دەکەن.

کێشەی نرخ: نرخی 125 کاتژمێر کارکردنی مۆلیدەکان بە 7,500 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دیاریکراوە، بەڵام سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان رایگەیاندووە کە ئەوان بەو نرخە رازی نین.

هەولێر؛ کارکردنی مۆلیدەکان بە مەرجی دوو مانگ

نرخی ئەمپێر: لە هەولێر بڕیاردراوە مۆلیدەکان بکەونەوە کار و بۆ هەر ئەمپێرێک بڕی 10,000 دینار لە هاووڵاتیان وەربگیرێت.

مەرجی کارکردن: پێویستە لە ماوەی دوو مانگدا مۆلیدەکان 165 کاتژمێر کاریان کردبێت؛ ئەگەر مۆلیدەیەک لەو ماوەیەدا کاری نەکردبێت، ئەو بڕە پارەیەی لێ وەرناگیرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان