بەشێک لە دانیشتووانی دۆڵی سماقوڵی لە سنوری قەزای کۆیە، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتاییەوە گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێک لە دانیشتووانی دۆڵی سماقوڵی گردبونەوە و بە نوچە تیڤیان گوت، داواکارن ڕێگەی سماقوڵی بۆ بەنداوی گۆمەسپان نۆژەن بکرێتەوە، دەشڵێن، نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زۆرە و بووەتە بارگرانی بۆسەر ژیان و گوزەرانیان داواکارن نرخەکە کەم بکرێتەوە.
ئاماژە بەوەشدەکەن، داواکارییەکانیان خزمەتگوزاری سەرەتایین و مافی ڕەوای خۆیانە، لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەی داواکارییەکانیان ئەوا ڕێکاری دیکە دەگرنەبەر.