ڕاستەوخۆ

بەهۆی دۆسیەی خورشید هەرکییەوە؛ گرژی و ئاڵۆزی لە قەزای خەبات دروستبوو

reset font size increase font size

شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە گرژی و ئاڵۆزی لە قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر ڕووی دا و ژمارەیەک لە چەکدارانی عەشیرەتی هەرکی لە گوندی گردەڕەشە کۆبوونەوە و لە ڕێگەی تەقەکردن بە ئاسماندا پەیامی ناڕەزاییان دەربڕی.

بەگوێرەی زانیارییەکان و ڤیدیۆ بڵاوبووەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لایەنگران و چەکدارانی عەشیرەتی هەرکی داوای ئازادکردنی خورشید هەرکی دەکەن و هەڕەشەی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە دەکەن ئەگەر کێشەکە بە زوویی چارەسەر نەکرێت.

لە بەرامبەر ئەو پەرەسەندنەدا، هێزێکی زۆری زێرەڤانی و ئاسایش بە چەکی جۆراوجۆر ڕەوانەی گوندەکە کراون و شوێنەکەیان گەمارۆ داوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگریکردن لە هەر گرژییەکی زیاتر.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.