نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ 2.63 دۆلار بەرزبووەوە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت بە 103 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکاش نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە و لە ئێستادا هەر بەرمیلێک بە 98 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بە ڕێژەی 10٪ بەرزبوەوە. هەروەها لە ماوەی دوو هەفتەدا نرخی نەوت بە ڕێژەی نزیکەی لە 38٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە.