ڕاستەوخۆ

بەغدا و واشنتن لەسەر داماڵینی چەکی گرووپەکان رێککەوتن

reset font size increase font size


حکومەتی عێراق و ئەمریکا قۆناغێکی نوێی پەیوەندییە ستراتیژییەکانیان راگەیاند، کە گۆڕانکاریی ریشەیی لە دۆسیە ئەمنی، سیاسی و ئابوورییەکاندا دەهێنێتە ئاراوە.

لە چوارچێوەی ئەم لێکتێگەیشتنە نوێیەدا، دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی نێردەی تایبەتی خۆی تۆم باراک، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بۆ سەردانکردنی کۆشکی سپی لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزی ئەمساڵدا، بە مەبەستی داڕشتنی نەخشەڕێگەی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن.


لە رووی ئەمنییەوە، هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی گرنگ بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی سەقامگیر و بەدوور لە تیرۆر.

 بەگوێرەی پلانە نوێیەکەی حکومەتی عێراق، کار دەکرێت بۆ داماڵینی تەواوەتی چەک و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو گرووپ و پێکهاتە چەکدارانەی لە دەرەوەی یاسا و دەسەڵاتی دەوڵەتدان، بە ئامانجی ئەوەی چەک تەنیا لە دەستی دامەزراوە فەرمییەکاندا بێت و رێگری بکرێت لەوەی خاکی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە بەکاربهێندرێت.


هاوکات، ئەم رێککەوتنە دەرگایەکی گەورە بۆ کەرتی وەبەرهێنان و وزە دەکاتەوە؛ واشنتن ستایشی بڕیاری بەغدای کردووە بۆ پێدانی مۆڵەتی فەرمی بە کۆمپانیای ستارلینک (Starlink) بەمەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی خێرا.

لە کەرتی نەوتیشدا، دانوستان لەگەڵ کۆمپانیای شێڤرۆن (Chevron) بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی "رۆژئاوای قوڕنە-2" و "ناسریە" دەستیپێکردووە، لەگەڵ پێدانی گەرەنتی ئەمنی بە کۆمپانیاکانی وەک (HKN)، وێستێرن زاگرۆس و هەنت بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان.

لە لە کۆتاییدا، هەردوولا جەختیان لەسەر پاڵپشتیکردنی عێراقێکی فیدراڵی، دیموکراتی و یەکگرتوو کردەوە کە تێیدا سەروەریی یاسا و یەکسانی بۆ هەموو هاووڵاتیان لە چوارچێوەی دامەزراوە دەستوورییەکاندا پارێزراو بێت.

وابڕیارە دوای کۆبونەوەکانیشی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق، تۆم باراک بێتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ حزب و لایەنە کوردییەکانیش کۆبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.