ڕاستەوخۆ

بەغدا و هەولێر لەسەر پرسی مووچە و یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان گەیشتنە ڕێککەوتن

reset font size increase font size

حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و یەکخستنی داهات و ڕێکارە گومرگییەکان گەیشتنە لێکتێگەیشتنی کۆتایی.

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا و هەولێر سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و کێشەکە بەرەو چارەسەر دەچێت.

هاوکات، ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری عێراق چەند بڕیارێکی گرنگی سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد:

داخستنی دەروازە نافەرمییەکان: پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان بەغدا و هەولێر بەمەبەستی پشکنین و داخستنی تەواوی ئەو دەروازە سنوورییانەی لە هەرێمی کوردستان بە نافەرمی کاردەکەن.

یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان: ئامادەکردنی نامیلکەیەکی یەکگرتوو بۆ لێخۆشبوونە گومرگییەکان بە هەماهەنگی و هاوبەشی لە نێوان هەردوولادا.

کۆکردنەوەی داهات: ئاراستەکردنی پێشنیازی هاوبەشی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم سەبارەت بە شێوازی کۆکردنەوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بڕیاردانی کۆتایی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.