ڕاستەوخۆ

بەریتانیا و فەرەنسا بۆ کردنەوەى گەرووی هورمز هاوپەیمانیەکى نێودەوڵەتى دروست دەکەن

reset font size increase font size

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لەم هەفتەیەدا بەریتانیا و فەرەنسا کۆبوونەوەیەکی سەربازى بە بەشدارى نوێنەری 30 وڵات ئەنجام دەدەن، بە مەبەستى تاوتوێکردنی ئەگەری ناردنی کەشتی سەربازى بۆ کردنەوەى گەرووی هورمز.

بەپێى هەواڵى ئاژانسەکە هەفتەی ڕابردوو هەریەکە لە وڵاتانى بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و هۆڵەندا ئامادەیی خۆیان بۆ "بەشداریکردن لە ڕێوشوێنەکانی دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی سەلامەتى بە گەرووی هورمزدا" ڕاگەیاند و پاشان ئەم هەنگاوە لەلایەن ٢٤ وڵاتی دیکەوە پاڵپشتی کرا، بەڵام تا ئێستا ئەو وڵاتانە ئاشکرایان نەکردووە بەچى شێوازێک هەنگاو دەنێن.

لەوبارەوە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڵاویکردەوە، بەرپرسانى سەربازى ئەو وڵاتانەی کە بەشداریان لە هاوپەیمانیەکە کردووە لە شاری پۆرتسمۆس یان لەندەن کۆبونەوەیەکى گشتگیر ئەنجام بدەن کە ئامانج لێی گفتوگۆکردنە لەسەر دیاریکردنى "ئەرکی هاوپەیمانیەکە" بە مەبەستى کردنەوەی گەرووی هورمز و چۆنیەتى دەستپێکردنى هەنگاوەکەیان.

هاوکات، ماتیۆ ویتاکەر، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ناتۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فۆکس بزنس بڵاویکردەوە، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا "دەستیان بە کارکردن کردووە" بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز، بەڵام واشنتۆن هێشتا وڵاتەکەمان داواى هەنگاوى خێرا و یەکلاکەرەوە دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەرووی هورمز بە کراوەیی ماوەتەوە و لە پەیامێکدا بۆ ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی (IMO) ڕایگەیاندووە، واشنتۆن و تەلئەبیب بە ئەنجامدانی شەڕێکی نایاسایی دژی ئێران "هەڕەشەی جددییان خستووەتە سەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە" هەربۆیە وڵاتەکەمان تێپەڕینی ئەو کەشتیانەی پەیوەستن بە وڵاتانى هێرشکارەوە ڕێگریان لێدەکرێت بە گەروەکەدا هاتوچۆ بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.