بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی تۆڕی قاچاخچێتی بە مرۆڤهوه لە ئەوروپا، بهریتانیا سزای 19 ساڵ زیندانیکردنی بهسهر دوو هاوڵاتی كورددا سهپاند.
به گوێرهی ههواڵی میدیاكان، دادگای کاردیف لەو وڵاته، دوو هاوڵاتی بە ڕەچەڵەک کورد بە ناوەکانی دڵشاد شامۆی تەمەن 41 ساڵ و عەلی خدری تەمەن 40 ساڵ، بە تۆمەتی بازرگانییکردن بە کۆچبەران و گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لە ئێران و عێراق و سوریاوە بۆ سەرانسەری ئەوروپا بە 19 ساڵ زیندانیكردن سزادا.
ئهوهشهاتووه، تۆمەتباران بۆ بەقاچاخبردنی هاوڵاتیان بۆ ئەوروپا ڕێگهكانی تورکیا، ڤیزا، بارهەڵگر، یان رێگهی بۆسنەیان بەکارهێناوە.