ڕاستەوخۆ

بەرگریی شارستانی هەولێر: ئاگرەکەی پاڵاوگەی قیڕ کۆنتڕۆڵکرا و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو

reset font size increase font size

شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، توانیوییانە بە کەمتر لە کاتژمێرێک ئاگر لە پالاوگەیەکی قیڕ لەسەر ڕێگەی گوێڕ - هەولێر کۆنتڕۆڵ بکەن و دەشڵێت، ڕووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە ناو پاڵاوگەیەکی بەرهەمهێنانی قیڕ کەوتەوە، هۆکاری ڕووداوەکەش بۆ پاڵەپەستۆیەکی زۆر لە کاتی بەتاڵکردنی تانکییەک بووە، بەوهۆیەوە تەنکییەکە تەقیوەتەوە، بەڵام بەهۆی هەبوونی ئامێری ئاگرکوژێنەوەی جێگیر لە شوێنەکە و گەیشتنی خێرای شەش تیمی بەرگریی شارستانی هەولێر، ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ئەمساڵدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە تۆمار کراون.

ئەوەشی گوت، پێویستە هاوڵاتییان لە وەرزی بەهار و چوونە دەرەوەدا ئاگر و پاشماوەی شوشە و پلاستیک لە سروشتدا بەجێ نەهێڵن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.