ڕاستەوخۆ

بەرگریی شارستانیی سۆران: هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە ڕووباری کاولۆکان خنکا و ژمارەی قوربانییان گەیشتە 10 کەس

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند کە هاووڵاتییەکی بەتەمەنی تەمەن ٦١ ساڵ لە گوندی کاولۆکانی سەر بە قەزای ڕواندز، کاتێک بە مەبەستی ڕاوەماسی چووەتە ناو ڕووباری کاولۆکان، خنکاوە و گیانی لەدەست داوە.

دوای دەرهێنانی تەرمەکەی و تەواوکردنی ڕێکارە پزیشکی و یاساییەکان لە پزیشکی دادی، تەرمی قوربانییەکە کە خەڵکی هەمان گوندە، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە، ئاماری قوربانییانی خنکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ١٠ کەس بەرز بووەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.