ڕاستەوخۆ

بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنی لە ئێران ئاستێکی بێ وێنەی تۆمارکرد

reset font size increase font size

ناوەندی ئاماری ئێران نوێترین داتاکانی لە بارەی گۆڕانی نرخی کاڵا خۆراکییەکانەوە بڵاوکردەوە و دەرکەوتووە، نرخی هەندێک لە کاڵاکان بە ڕێژەی زیاتر لە 300% بەرزبوونەتەوە.
ناوەندەکە، خشتەی نرخی بەشێک لە کاڵا خۆراکییەکانی لەو وڵاتە لە نێوان 21ـی ئازار بۆ 21ـی نیسانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئامارەکان، تێکڕای نرخی زۆربەی کاڵا بنەڕەتییەکان لە چاو هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوو زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، لە ناو ئەو کاڵایانەدا، ڕۆنی ڕووەکی بە ڕێژەی 374.9% و زەیت بە ڕێژەی 308.1% بەرزترین ئاستی گۆڕانکارییان تۆمارکردووە.
هەروەها ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، نرخی برنج بە ڕێژەی 208.8% و مریشک بە ڕێژەی 191.2% بەرزبوونەتەوە. لە بەرانبەردا، کەمترین ڕێژەی گۆڕانکاری لە نرخی کەرە بینراوە کە 47.9% بووە.
ئەم داتایانە دەریدەخەن کە گوشارە ئابوورییەکان لە سەر خێزانەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان لە ساڵی نوێدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.