وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بۆ ماوەی مانگێک ڕێگە بە هاوردەکردنی تەماتە دەدرێت و كاتێك به‌رهه‌می ناوخۆ پێگه‌یشت دووباره هاورده‌كردنی قه‌ده‌غه ده‌كه‌نه‌وه.
مەهدی سەهەر جبوری بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق به میدیاكانی راگەیاندووه، ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لە ناوچەکەدا هەن کاریگەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و به‌رهه‌مهێنان و به بازاڕكردن دروست نەکردووە.
ئاماژه به‌وه‌شكردووه، جگه له ته‌ماته بەرهەمی ناوخۆیی لە زۆربەی بەروبومەکاندا هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ری كه‌می ته‌ماته‌ی ناوخۆش، بۆ ماوەی یەک مانگ ڕێگە بە هاوردەکردنی تەماتە دەدرێت.
گوتیشی، هاوردەکردنی بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە کە لە بازاڕدا هەیە، هەر کە بەرهەمی ناوخۆیی بە بڕی پێویست بەردەست بوو هاوردەکردنەکە جارێکی دیکە ڕادەگیرێت .