به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیرنا، ئەنجومەنی هەماهەنگی ئیسلامی ئێران داوای لە خەڵک کردووە، كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری ئێران كۆببنه‌وه و به‌یعه‌ت به ڕێبه‌ری نوێی وڵاته‌كه‌یان " موجته‌با خامنه‌یی" بده‌ن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كیی له مه‌یدانی ئینقیلاب له ناوه‌ندی تارانی پایته‌خت ده‌بێت.
له دوای به‌ئامانجگرتنی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، دوێنێ ئێران هه‌ڵبژاردنی موجته‌با خامنه‌یی كوڕی ڕێبه‌ری پێشوو، وه‌ك ڕێبه‌ری نوێی ئێران ئاشكراكرد.