لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند، هێرشێكی موشه‌كیی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كیان له هه‌ولێر.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیتاڵیا ده‌ڵێت، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی نه‌بووه و كارمه‌نده‌كانیان سه‌لامه‌تن.
ئەم هیرشە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی بەنیازە هاوکاریی بەرگریی ئاسمانی بۆ وڵاتانی کەنداو بنێرێت لە به‌رانبه‌ر هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران.
جۆرجیا مێلۆنی، باسی له‌وه كرد، وڵاته‌كه‌ی هاوشێوەی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا، بەنیازە هاوکاریی بۆ وڵاتانی کەنداو بنێرێت، بە تایبەتی لە بواری بەرگریی ئاسمانییدا.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "ئەمە تەنها لەبەرئەوە نییە کە ئەوان دۆستی ئێمەن، بەڵکو لەبەرئەوەیە کە دەیان هەزار ئیتاڵی لە ناوچەکەدا دەژین و نزیکەی دوو هەزار سەربازمان لەوێ جێگیرکراون، کەسانێک کە ئێمە دەمانەوێت بیانپارێزین".