به گوێره‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی پیسبوونی ئاوی دیجله‌وه سه‌دان تۆن ماسی له حه‌وزه هه‌ڵواسراوه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی له پارێزگای واست له باشوری عێراق له‌ناوچوون.
له ئێستادا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ژینگه و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی له‌ناوچوونی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی ماسی.
نەجلە موحسین، بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکی لە وەزارەتی ژینگەی عێراق به سۆمه‌رییه نیوزی گوتووه، "به‌هۆی بارانبارینی ئه‌مدواییه، به‌نداوی حه‌مرین پڕبووه، زبڵ و خاشاكێكی زۆریشی كۆكردووه‌ته‌وه و ئاوه‌كه‌ی پیسبووه، كاتێك ئاوه‌كه‌یان به‌رداوه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی ماسییه‌كان".
باسی له‌وه‌شكردووه، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئۆكسجین یه‌كێكی دیكه‌یه له هۆكاره‌كانی له‌ناوچوونی ماسییه‌كان، كه ئه‌ویش هه‌ر به‌هۆی پیسبوونی ئاوه‌كه‌وه بووه.
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ش ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی پشكنینی ئاوی دیجله‌وه هۆكاری سه‌ره‌كیی پیسبوونه‌كه بدۆزێته‌وه.