ڕاستەوخۆ

به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یانه‌وه‌ 4 سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو به‌ "سێنتکۆم" ڕایگەیاند، فڕۆكه‌یه‌كیان له‌ عێراق كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چوار سه‌ربازیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سێنتكۆم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، شەوی ڕابردوو، فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری" KC-135"ـی سوتەمەنی گواستنەوە، لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتەخوارە، فڕۆکەکە شەش سەرنشینی تێدابووە و گیانلەدەستدانی چواریان پشتڕاستکراوەتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوه‌كه‌ی سێنتکۆم، فڕۆکەکە لە کاتی ڕوداوەکەدا شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدابووە، چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تا ئێستا سێتکۆم زانیاری لەسەر دۆخی دوو ئەندامەکەی دیکە بڵاونەکردووەتەوە.

 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، هۆکار و بارودۆخی ڕوداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و کەوتنی فڕۆکەکە بەهۆی تەقەی دوژمنکارانە، یان تەقەی هەڵەی هێزە دۆستەکانەوە نەبووە.

هاوکات، مقاومەی ئیسلامی لە عێراق له‌ ڕاگەیەنراوێكدا به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ ئاسمانی عێراق ڕاگه‌یاندووه‌ و ده‌ڵێن، فڕۆکەکە لە ڕێگەی چەکی گونجاوەوە کراوەتە ئامانج و تێکشکێنراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.