وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ڕێکەوتی "5ـی ئازاری 2026" بڕی 274 ملیار و 962 ملیۆن دینار وه‌ك به‌شێك له تەمویلی موچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وه‌زاره‌تی دارایی باسی له‌وه‌ش كردووه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمیی لە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو، تەواوی تەمویلی موچە بخرێتە سەر هەژماری بانکیمان.
گوتوشیه‌تی، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە و وەرگرتنی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، ڕاستەوخۆ خشتەی موچەی مانگی شوبات ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.