هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی)، ڕایگهیاند، له ههموو پارتهكانی دیكهی توركیا زیاتر ئامادهن بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پێشوهخته.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەمپارتی، ئاماژەی بەوەکرد، داواکاری بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پێشوهخته لە لایەن جەهەپەوە مافێکی سروشتییە، جەهەپە بەهۆی ئەو گوشارانەی لەسەریەتی، دەیەوێت لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە ڕێگەیەکی نوێ بۆ سیاسەت بکاتەوە.
گوتیشی، ئێمە لەم داواکارییە نیگەران نین و نابێت کەسیش نیگەران بێت.
لەبارەی بەشداری دەمپارتی لە هەڵبژاردندا، باکرهان ڕایگەیاند؛ وەک دەمپارتی، پێدەچێت ئامادەترین پارتی سیاسی بین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە تورکیادا لە هەر کاتێکدا بێت.
جەختی لهوهشکردەوە، هەر هەنگاوێک بنرێت، دەبێت سەرەتاکەی یاسا و دادپەروەری بێت بۆ هەمووان، بێ چەسپاندنی سەروەریی یاساش، هەڵبژاردن ناتوانێت گۆڕانکاریی ڕاستەقینە دروست بکات.