ڕاستەوخۆ

بانگەوازی خۆپیشاندانی سەرانسەری لە سوریا دەکرێت

reset font size increase font size

چالاکوانانی سوریا بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی بەرفراوان لە دیمەشق و شارەکانی دیکە دەکەن، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر بە گرانبوونی کاڵاکان و مەترسیی بەتایبەتکردنی کەرتی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

بە هۆی خراپیی دۆخی بژێوی و گرانبوونی کاڵا و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، چالاکوانانی سوریا له ڕێگەی تۆڕه کۆمەڵایەتییەکانەوه بانگەوازیان کردووە، کە ڕۆژی 17ـی مانگ، کە هاوکاته لەگەڵ ساڵڕۆژی سەربەخۆیی سوریا له دەستی فەڕەنسا، له دیمەشق و ناوچە جیاوازەکان خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت.

ئەم بانگەوازه دوای ئەوه دێت، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا له 9ـی نیسانی ئەمساڵدا بڕیارنامەیەکی دەرکرد بۆ دووباره ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکانی ئاوی خواردنەوه، ئاوەڕۆ، کارەبا و کانزاکان.

هەرچەندە حکومەت ئەم هەنگاوه بە ئەرێنی و چاکسازی دەبینێت، بەڵام شارەزایانی ئابووری هۆشداری دەدەن، کە ئەمە بە واتای ڕادەستکردنی کەرتی گشتییە بە کۆمپانیا تایبەتەکان، دەرەنجامەکەشی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی کارەبا، ئاو و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکە.

هاوکات بە گوێرەی زانیاریی ئەو پەنابه‌ره سوریانەی کە گەڕاونەتەوه بۆ سوریا، دۆخی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەوەی کە له میدیاکاندا باس دەکرێت زۆر جیاوازه. ئەوان دەڵێن خزمەتگوزارییەکان لەوپەڕی لاوازی دان، کار دەست ناکەوێت و نرخی نان، سوتەمەنی، کارەبا، کرێی خانو و گواستنەوه بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو گران بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.